فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
Author: نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
له‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه باسی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی چونه به‌هه‌شت به فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.
لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه ئه‌زكاری شه‌و رۆژو تێدایه كه ده‌بێت بونی هه‌بێت له ژیانی موسڵماندا، وه جیاوازه له كتێبه‌كه‌ی شێخ سه‌عید القحطانی وبرای به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی.
Author: دانیه عه‌بدولله
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
له‌م نامێلكه‌یه خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له حه‌رامه فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه حه‌رام بونیان جێگر بوه به به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه ئه‌نجام ده‌درێت له لایه‌ن زۆرێك له موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: رۆژان ڕه‌ئوف
برای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.